سەردێر

نیوهێندە پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کەمیکردووە

سلێمانی – نزار جەزا

ئەمرۆ لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی خستەڕوو، کە ڕێژەی پێشێلکارییەکان لەماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بەچوار مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو نیو هێندە کەمیکردووە.

 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردەو زانست و ڕۆشنبیری (یونسكو) لە ژێر دروشمی زانیاری وەك بەرژەوەندییەكی گشتی یادی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی دەكاتەوە، سەنتەری میترۆ بەم بۆنەیەوە ڕاپۆرتێكی دەربارەی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان لەچوار مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ لەماوەى چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر ٣٦ ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ لەماوەى چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠دا  ٨٨ سکاڵای یاسایی تۆمارکراون.

ئەو ئامارانە ئاشکرایدەکەن، ڕێژەی پێشێلکارییەکان نیو هێندە کەمیکردووە.

هەر بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لەساڵی ٢٠٢٠دا ٣٨٥ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراون، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٩دا ٢٣١ پێشێلکاری تۆمارکراون.