سەردێر

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرە

خەڵك
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرەو بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی هەرێم كۆ ببێتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرەو بڕیارە لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ومەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی زانیاریەكان،” ئامانجی سەردانەكەی حەلبوسی سیاسیە”

ئەو سەردانەی حەلبوسی لەكاتێكدایە كە بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10 ی ئۆكتۆبەری 2021دا بەڕێوەبچێت، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە هاوپەیمانی تەقەدومی نیشتمانی – تەقەدوم بەشدار دەبێت.