سەردێر

جەبار یاوەر: بۆشاییە ئەمنیەكان پڕ دەكرێنەوە

خەڵك
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەیەكمان سەبارەت بە هەڕەشە جدییەكانی داعش ئەنجامدا و بڕیاردرا بە پڕكردنەوەی بۆشاییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگریەكان.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە پێگە ی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، شەوی ڕابردوو لە بەغدادی پایتەخت لەگەل فەریق جەمال سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەتەوە كە لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی كراوە و وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و داراییش لە حكومەتی فیدراڵ تیێیدا ئامادەبوون .

ئاماژەی بەوەش كردووە، كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەو هەرشە جدییانەی تیرۆرستانی داعش كە لە ماوەی ڕابووردو بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازیەوە دروستیان كردبوو و بوە هۆی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەی لیوای ۱٠ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حكومەتی فیدراڵ.

دەشڵێت، بۆیە بڕیاردرا بە زیاتر چالاككردنی هەماهەنگی و كارە هاوبەشەكانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەكانی نێوان سوپاو و هێزەكانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەكانی نێوانمان و پركردنەوەی بۆشاییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیارییە هەواڵگریەكان تا ڕێگربین لە دووبارە بوونەوەی كاری لەوجۆرە و زیاتر پتەو كردنی پشتێنە ئەمنیەكان و زیاد كردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان.

May be an image of one or more people and indoor

May be an image of one or more people, people sitting and indoor

May be an image of one or more people and indoor