سەردێر

دەبلیۆ ئێچ ئۆ لە ناساندنی ڤاكسینە چینییەكان نزیك دەبێتەوە

خەڵك-

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەبلیو ئێچ ئۆ لە دداننان بە ڤاكسینییە چینییەكان نزیك دەبێتەوە.

رێكخراوەكە لە پێشدا گڵۆپی سەوزی بۆ بەكارهێنانی ژمارەیەك ڤاكسین دەركردبوو لە باری بەپەلە و پێویست و نائاساییدا، كە كۆمپانیای مۆدێرنا بەرهەمی هێنابوون لەوانە فایزەر بیۆنتیك و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن و ڤاكسینی ئۆكسفۆردی بەریتانیایی و سوێدی.

رێكخراوەكە دەڵێت چاوەڕێ دەكرێـت بە ئەم نزیكانە ددان بنێن بە ڤاكسینی سینۆفاڕم و سینوفاكی چینیدا.

ددان نان بە ڤاكسینەكانی مۆدێرنا كە لە درەنگانی رۆژی هەینی راگەیەنرا، چەند مانگێكی ویست بەهۆی درەنگ پێگەیشتنی زانیارییەكانی كۆمپانیاكەوە.

ئەم بڕیارە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر دەوڵەتانی تازەگەشەسەندوو كە گرێبەستییان لەگەڵ دەوڵەتانی دەوڵەمەند كردووە بۆ كڕینی ڤاكسین.

هەرچەندە بەكارهێنانی ڤاكسین دەستیپێكردووە لە جیهاندا لە زۆرینەی دەوڵەتان، بەڵام ترس لە بەكارهێنانی بەشێكیان بەهۆی ئەوەی لە هەندێك كەسدا خوێن مەینی مێشك و دڵ دروستبووە، دەگوترێت پێوەندی بە ئەم ڤاكسینانەوە هەیە، بەڵام دڵنیایی نەكراونەتەوە كە ڤاكسینەكە هۆكار بووە.