سەردێر

ئەمریكا..پاڵپشتی پێشمەرگە دەكەین

خەڵك
كۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر پاڵپشتیكردنی وڵاتەكەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق دووپاتكردەوە بۆ دڵنیاییدان لەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەتەواوەتی شكستی پێهێنراوە.

كۆنسولخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیامێكدا كە لە پەیجی تایبەتی كۆنسولخانەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خێزانی ئەو پێشمەرگانە دەكات كە لە هێرشێكی داعشدا لە پردێ گیانیان سپارد.

لە پەیامەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئەمریكا پابەند دەمێنێتەوە بە راوەستان هاوشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراق بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بەتەواوەتی شكستی پێهێنراوە.

درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممەی رابردوو، تیرۆریستانی داعش لە سنووری پردێ پەلاماری خاڵێكی پێشمەرگەیان دا و بەوهۆیەوە رووبەڕووبوونەوە دروست بوو.

لە ئاكامی رووبەڕووبوونەوەكەدا، سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون