سەردێر

ئامارێكی نوێی مەترسیدار لە هیندستانەوە

300 هەزار تووشبوو و 3 هەزار مردوو

خەڵك-

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی هیندستان رایگەیاند 368147 تووشبووی نوێ لە ماوەی 24 سەعاتدا لە هیندستان تۆماركراون، ئەمە بۆ دوازدەهەمین رۆژە ئامارەكان بە بەرزی ماونەتەوە، كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە 20 ملیۆن كەس.

بەپێی ئامارەكانی ئەمڕۆ لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3417 كەس مردوون و كۆی گشتی مردووان گەیشتە 218959 كەس بە گوتەی وەزارەتی تەندروستی.

ئەمانە ئاماری فەڕمین، بەڵام پسۆڕان دەڵێن ئامارەكان دە هێندە بەرزترن لە ئەو ئامارانەی حكومەت رایدەگەیەنێـت.

هیندستان بە دەست بەرزبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا و نەمانی ئۆكجسین و دەرمانی پێویست و تەختی نەخۆشخانەكانەوە دەناڵێنێت، چەندین دەوڵەت هاوكاری بەپەلەیان بۆ ناردووە.