سەردێر

لە مانگێكدا 18 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی

خەڵك
لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەكانی كوردستان 18 كۆڵبەر بوونەتە قوربانی كە دوویان كوژراون و شازدەیان بریندار بوون .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە مانگی 4 ی ئەمساڵدا،١٨ كۆڵبەر لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و بریندار كراون كە ٧٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٢ كۆڵبەر كوژراون و ١٦ كۆڵبەریش بریندار بوون، كە یەكێك لە كۆڵبەرەكان لە ژیر ئەشكەنجەی هێزە چەكدارەكانی توركیا گیانی لە دەست داوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگاكانی سنە تۆمار كراوە كە ٩ حاڵەت بووە .

هەنگاو ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، زۆرترین ژمارەی كوژران و بریندار لە پارێزگاكانی سنە تۆمار كراوە كە ٩ حاڵەت بووە و سەرجەم كوژراوەكانیش خەڵكی پارێزگای ئورمیە بوون.