سەردێر

عەبادی و حەكیم هاوپەیمانیەتی سیاسی ڕادەگەیەنن

خەڵك

بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ ، هاوپەیمانیەتی سیاسیان بەناوی هاوپەیمانێتی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی ڕاگەیاند و ئەو هاوپەیمانیەتییەش لە لایەن عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكرێت.

لەوبارەیەوە، هاوپەیمانی نەسڕ و ڕەوتی حیكمە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو هاوپەیمانیەتییە نوێیە ژمارەیەك هێزی سیاسی تریش لەخۆدەگرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئامانجیان لەو هاوپەیمانیەتییە نوێیە، دروستكردنی دەوڵەتی دامەزراوەیی و پتەوكردنی بنەماكانی یاسا و بڕیار و خزمەتكردنی كۆمەڵگە دەبێت.