سەردێر

خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەست پێدەكاتەوە

خەڵك
ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایدەگەیەنێن، كە سبەی دوو شەممە لە گردبوونەوەیەكدا یاداشتێك بە سێ زمان وەك كۆتا یاداشت سەبارەت بە مووچە ڕادەگەیەنین.

ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، كە سبەینێ دوو شەممە 3ی ئایاری 2021 كاتژمێر 11ی بەیانی لە بەردەم دادگای نوێی سلێمانی گردبوونەوەیەك سەبارەت بە مووچەكانیان ڕێكدەخەن.

ڕاشیانگەیاندووە، كە وەك دواین یاداشت لەسەر داواكاری مافەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و چارەنووسی مووچەكانیان بە هەر سێ زمانی (كوردی – عەرەبی – ئینگلیزی) یاداشتێك بڵاودەكەنەوە.

داواش لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و كارمەندان دەكەن بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا بكەن و لە شوێنی دیاریكراودا ئامادەبن بۆ بەرگری لە مافە ڕەواكانیان.