سەردێر

لە سلێمانی 14 دوكان غەرامە و ئاگادار كرانەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە عەلوەكە دوكانێك غەرامەكراوە و 13 شوێنیش ئاگادار كراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەهەڵمەتەكانی پشكنین و چاودێری شوێنە گشتیەكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی مەرجە تەندروستیەكان ئەمڕۆ تیمێكی چاودێری تەندروستی سەردانی عەلوەی سلێمانیان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوكانێكیان داخست و غرامە كرد و (١٣ شوێن) ئاگادار كراونەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، تیمەكە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە (ماست و شەربەت و خورما و هێلكه و شیری كاله و دۆشاو و پەنیر و لوقم و دۆی ئێرانی.

May be an image of indoor

May be an image of food

May be an image of food

May be an image of fruit and indoor

May be an image of one or more people and indoor

May be an image of standing and indoor