سەردێر

لە هەولێر دەست بەسەر هەزار كیلۆ گۆشتی هیندی دا گیرا

خەڵك
قائیمقامیەتی ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن ئاسایشی بازگەكانەوە توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هیندی قەدەغەكراو، خاوەنەكەی هەوڵیداوە هاوردەی هەولێری بكات.

قائیمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،كە لە ئەمڕۆ یەكشەممە 2-5-2021لەلایەن ئاسایشی بازگەكانی پارێزگای ھەولێرلە بازگەی (خازر) توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ھەزار كیلۆ گۆشتی ھیندی قەدەغەكراو.

ڕاشیگەیاندووە، خاوەنەكەی ھەوڵیداوە بەشێوەی شاراوە لەپارێزگای موسڵەوە هاوردەی هەولێری بكات، لەلایەن لیژنەی پشكنینوچاودێری پشكنینی پێویستی بۆ ئەنجامدراوە، كە دەركەوتووە ئەم جۆرە گۆشتە ڕێگەپێدراو نیە.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر، سەرجەم گۆشتەكە لەناو بردرا و خاوەنەكەشی دەستگیركرا كاردانەوەی یاسایشی بەرامبەر دەكرێت.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‎‎standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە



هەلبژاردە

گرنگترینەکان