سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بە كۆرۆنا زۆر كەمی كردووە

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 4564 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 7859 كەسیش چاكبوونەتەوە و 38 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24كاتژمێری ڕابردوودا 31 هەزار و 746 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4564 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 115 و سلێمانی 407 و هەولێر 181 حاڵەت و دهۆك 105 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 7859 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 453 و هەولێر 149 و دهۆك 329 و كەركوك 165 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 38 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 7 كەس و هەولێر 4 كەس و دهۆك 8 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 15536 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎