خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 693 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٣٦٥ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 181 كەس و سلێمانی ٣٥٧ كەس و لە گەرمیان 42 كەس و دهۆك ١٠٥ و هەڵەبجە 8 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 913 كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.