سەردێر

بە وێنە؛ بەفر لە ناوچەیەكی هەرێم باری

خەڵك-
بەهۆی ئەو شەپۆلە پەستان نزمەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفر لە چیاكانی سنووری حاجی ئۆمەران باری.

لە دوێنێوە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و تاوە بارانی بەهاری لە چەند ناوچەیەك باریوە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.

هاوكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چیاكانی سنووری حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر بەفر باریوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كردووە.

وێنە:-كاروان زینوەیی