سەردێر

مەلا بەختیار: رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان لە بەهێزییانەوە نییە

مەلا بەختیار: دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری.. گولاجە عیلاج نییە.

خەڵك-

مەلا بەختیا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: سیستەمی لیستگەرایی هەڵبژاردنی ئەمجارە، هاوسەنگیەك لەنێوان توانای كاندیدو كاریگەری حیزبەكان لە مەحەك دەدات.

مەلا بەختیار دەڵێت: زۆرن ئەوانەی پێیان وایە، زۆربەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پێشوی لیستی كراوە، دەنگی خۆیان بووە. ئەمجارەیان بۆیان دەردەكەوێ‌، لافەكانیان چەند بڕ دەكات، حیزبەكانیش، بۆیە سووربوون لەسەر سیستەمی لیستگەرایی بازنەیی، هۆكارەكەی بەدی نەهێنانی دروشمەكان‌و دۆخی نالەباری دەسەڵاتەكان‌و متمانەی لاوازی جەماوەرە بە پرۆسەی هەڵبژاردن‌و لایەنەكان، لەبەر گەندەڵی‌و نادادپەروەری.

دەشڵێت: تاكە هاوپەیمانی، یەكێتی‌و گۆڕان رایانگەیاند. بێگومان، ئەمە لەبەر ئەوە نییە هەردوولا بەهێزن. بەڵكو لەبەر مەترسی سەرەنجامی هەڵبژاردنە. دوای ئەم هەڵبژاردنە، رێگەی تەندروستی هەردوولا.. یەكگرتنیانە.. هاوپەیمانی ناچاری.. گولاجە عیلاج نییە.