سەردێر

كۆرۆنا هیندییەكە گەیشتە ئوردن

وەزیری تەندروستی ئوردن: 3 كەس تووشی كۆرۆنای هیندی بوون

خەڵك-

وەزیری تەندروستی ئوردن فیراس هواری رایگەیاند 3 تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنای هیندی لە ئوردن تۆماركراون كە سەفەریان نەكردووە.

فیراس هواری لە لێدوانێكدا راشیگەیاند 3 تووشبوو بە كۆرۆنای هیندی تۆماركراون لە ئوردن كە ئەو كەسانە هیچ سەفەریان نەكردووە.

راشیگەیاند ئەو تووشبووانە بە ڤایرۆسی گۆڕاوی هیندی كۆرۆنا رەوشی تەندروستییان باشە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد دوو تووشبوویان لە عەمانی پایتەختن، یەكێكیش لە باكوری خۆرهەڵاتی پایەختە و هیچ سەفەریان نەكردووە.

ڤایرۆسی گۆڕاوی هیندی لە 17 دەوڵەت بڵاوبووەتەوە بە لایەنی كەمەوە لە ئەوانە فەڕەنسا، بریتانیا، ئەڵمانیا و دەگوترێت كە ڤاكسینیش كاریگەری لەسەر ئەم ڤایرۆسە هیندییە لاوازە.