سەردێر

لە ووهان شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا فێستیڤاڵ سازكرا

بەشداربووان بەبێ دەمامك و لەپاڵ یەكدیدا شاییان كرد

خەڵك-

هەزاران كەس بەشداری فیستێڤاڵی ستروبیری مووزیكیان كرد لە شاری ووهانی نێوەڕاستی چین، شارێك كە نزیكەی ساڵ و نیوێك لەمەوبەر ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا سەرهەڵدا.

بەپێی وێنەكان كە لە ئاژانسەكان بڵاوبوونەوە بەشداربووان پابەندی رێنمایییەكانی خۆپارێزی نین و كەمترین بەشداربوو دەمامكیان بەستووە و چوونە پاڵ یەكیشەوە مەودای نێوانیان نەپاراستووە.

ئەم فێستیڤاڵە بە بۆنەی سەری ساڵەوە بووە 5 رۆژ دەخایەنێت.

ئەم فێستیڤاڵە شاری ووهان زیندوو دەكاتەوە دوای كەرەنیتنە و داخستنی تەواوەتی لە ساڵی رابردوودا كە دانیشتووانەكەی زۆرینەی كاتی ژنیان لە نێو ژوورەكاندا بەسەر برد.