سەردێر

بەشێكی كارەبای سلێمانی بەهۆی كۆرۆناوە داخرا

بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە كۆرۆنا، كارەبای سلێمانی بەشێكی داخست

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆری تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا دەوامی فەرمانگەمان ڕادەگرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بەگشتی و بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرانی بەشی خەدەمات و فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بەپەتای كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی كارمەندێكمان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لەتەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی پەتاكە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوام لەو بەشە ڕادەگیرێت.

ئاشكراشیكرد، داواكارین هاووڵاتیان بۆ مامەڵەی كاروباری وزە و تاپۆ و ڕوخاندنی خانوو، پشكنینی پێوەری كارەبا و پاكتاوی پارەی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی نەكەن.