سەردێر

ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنا لە هندستان 400 هەزاری تێپەڕاند

خەڵك
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە هندستان 401 هەزار و 993 حاڵەتی توشبوون بە كرۆنا تۆمار كراوەو 3 هەزار و 523 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ هەزار و ٩٩٣ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە و، سێ هەزار و ٥٢٣ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە كاتێكدا تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە هیندستان گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٩٦٩ كەس، كۆی ژمارەی ئەوكەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢١١ هەزار و ٨٥٣ كەس.

ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەركردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار و ٧١٠ كەس.

لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە پەتاكە لە چواری نیساندا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند، لە ١٥ی نیساندا ٢٠٠ هەزار، لە ٢١ی نیسان-یشدا ٣٠٠ هەزار و لە دوێنێشەوە ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتای كۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو كەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیان لەدەست دەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و، لە ٢٠ نیساندا دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە سێ هەزاری تێپەڕاندووە.

هیندستان لە ئێستادا ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتەكانی رۆژانە لە توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ژمارەی ئەوكەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاكسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٥٤ ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٦٣٥ كەس.

لە دوای ئەمریكا و چین، هیندستان لە ریزبەندی سێیەمدایە لە رووی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.

بۆ ئەوەی كارەكانی كوتان باشتر كاریگەربن لە راگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، لەمڕۆوە دەستدەكرێت بە كوتانی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵیدایە.

لە وڵاتی هندستان تەرمی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسی كرۆنا گیان لەدەست دەدەن لە لایەن كەس و كارەكانیانەوە لە شوێنی تایبەتدا دەسوتێندرێن.