سەردێر

لە 4 مانگدا 10 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

خەڵك

لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 10 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەكان، لە ماوەی 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا 10 كرێكار لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە 7 كرێكاریان لە سنوری پاریزگای سلێمانی بووە.

ساڵی 2020، 35 كرێكار لە كاتی كاركردندا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 7 كرێكارییان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بووە.

لقی سلێمانی یەكێتی سەندیكای كرێكاران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەهاوبەشەكانی سەندیكای كرێكاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی 8 هەزار و 533 پرۆژەیان بەسەركردووەتەوە، بەپێی ئامارەكە 3 هەزار و 886 كرێكار كار دەكات لەو پرۆژانەدا.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لیژنەهاوبەشەكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پشكنینی سەلامەتی كار 981 پرۆژەیان بەسەر كردوەتەوە و لە نێوانیاندا 100 سەرپێچی تۆمار كراوە.