سەردێر

سكرتێری حزبی شیوعی: لە هەرێم ڕێژەی هەژاری 12% دەبێت

خەڵك-ئارام سەردار
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا لەعیراق ڕێژەی هەژاری لە ٣٩٪ ە و لەهەرێمی كوردستان لە١٢٪یە.

كاوە مەحموود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان لەوتەیەكدا ڕایگەیاند، هێزی خۆڕاگری گەل لەپێناو ئەركە نیشتیمانیەكان پابەندە بەدابینكردی ژیانێكی پڕلەكەڕامەت بۆ خەڵك و ژمارەی هەژاری كەم بكرێتەوە، كە ئێستا لەعیراق ڕێژەی هەژاری لە ٣٩٪ ە و لەهەرێمی كوردستان لە١٢٪یە.

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان داواشی كرد، “هەلی كاری یەكسان بۆ خەڵك دابین بكرێت، سیاسەتێكی درووست بگیرێتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پێداچوونەوە بە گرێبەستی نەوت و كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنورییەكان”.

دەشڵێت، “پاراستنی ئازادی و مافەكان دەبێت دەسەڵات بیپارێزی لەئازادی خۆپیشاندان و كاری سەندیكایی و چێژ وەرگرتن لەهونەر، سەماكردن و هەڵپەڕكێ شەرم نیە، بەڵكو كۆنتڕۆڵكردنی ئازادیەكان شەرمە”.

لەبارەی ڕشنوسی دەستوور، پێویستە لیژنەیەك پێكبێت هیچ لایەنێكی سیاسی بەدەر نەبێت لەدانانی دەستوور بۆ كوردستان، سوود لەكۆمەڵگای مەدەنیش وەربگیرێت، دەستوورێك بنوسرێت مانەوەی هەرێم لەعیراق لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانیە، كاری ژیان و ئاینداری لەیەكتر جیابكاتەوە، سەرجم مافەكانیش دەستەبەر بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، تیرۆر بەشێوازی جیاواز هەڕەشە لەكوردستان دەكات، گرنگە حكومەت سنورێك دابنێ بۆ تیرۆر، باشترین كاریش گەڕانەوەیە بۆ خەڵك، چونكە فراوانكردنی ئازادیەكان سنور بۆ تیرۆر دادەنێ.