سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 152 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 152 ملیۆن و 38 هەزار و 422 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 152 ملیۆن و 38 هەزار و 422 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 194 هەزار و 337 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان، تاكو ئێستا 129 ملیۆن و 328 هەزار و 584 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 103 هەزار و 974 كەس و 590 هەزار و 55 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.