سەردێر

بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕاگەیەنرا

خەڵك-
بۆ داواكردنی مافەكانی كرێكاران، لە ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت.

کۆمیتەی مەڕاسیمی یەک-ی ئایار بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكات و لە سلێمانی شوێن و كاتی خۆپیشاندانەكەی دیاریكرد.

کۆمیتەی مەڕاسیمی یەک-ی ئایار لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سالمی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستپێدەکات بۆ بەردەم باخی گشتی.

داواش لە هاووڵاتیان بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە دەكات بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا بكەن و بە شێوەی سەرتاسەری بڕژێنە سەر شەقام بۆ بەدەستهێنانی مافی كرێكاران.