سەردێر

باران بارین و هەورە بروسكە دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ئەگەری تاوە باران و بروسكە هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.