سەردێر

نرخی ئاڵتون و دۆلار دابەزی

خەڵك-
دوای هەڵكشانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی ئاڵتون ڕووی لە دابەزین كرد و هاوكات نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم شكاوە.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە دابەزین كردووە، دوای ئەوەی دوێنێ‌ هەینی بەرزبووەوە بەهۆی ئەوەی بانكی ناوەنی دۆلاری نەخستبوووە بازاڕەوە.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 250 دینار بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 147 هەزار و 750 دینار.

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “ئەمڕۆ نرخی ئاڵتون دابەزیوە و بەهای یەك ئۆنسە بووە بە 1769 دۆلار و نرخی یەك لیرە بە 375 دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 423 هەزار و عەیارە 21 بە 370 هەزار و عەیارە 18 بە 317 هەزار دینارە.