سەردێر

نرخی نەوت دابەزی

خەڵك-

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 1-5-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 76 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 63 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.