سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 151 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 151 ملیۆن و 274 هەزار و 224 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 151 ملیۆن و 274 هەزار و 224 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 182 هەزار و 376 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 128 ملیۆن و 671 هەزار و 515 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 44 هەزار و 68 كەس و 589 هەزار و 207 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2017 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.