سەردێر

مەترسی لەسەر پڕۆسەی خوێندن هەیە

خەڵك-

ڕِاوێژكارێكی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ڕۆژەكانی خوێندن لەناو پۆڵ پرسیار دەخاتەسەر دەرئەنجامی خوێندنی ئەمساڵ.

بورهان ئەرگوشی ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان ژمارەی ڕۆژەكانی خوێندن لەناو پۆل پرسیار دەخاتەسەر دەرئەنجامی خوێندنی ئەمساڵ، چونكە كەمی خوێندن لەناو پۆل، هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتانی جیهان مەترسی لەسەر پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هەیە.

وتیشی”لە دوواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا زۆرینەی بەرێوەبەرە گشتیەكان لەگەڵ ئەوەدابوون دەوام لەناو پۆلدا بكرێتەوە، چونكە لەناو پۆلدا خوێندكاران زیاتر فێردەبن، بە تایبەت پۆلەكانی یەك و دوو.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تاكو دوای جەژن خوێندن وەك خۆی بەڕێوەدەچێت و دواتر بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدرێت.