سەردێر

عێراق، زیاتر لە 6 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6405 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشیكرد، 7111 تووشبووی كۆرۆناش چاكبوونەتەوە.