سەردێر

تەندروستی، داوایەك ئاڕاستەی دانیشتووانی سلێمانی دەكات

خەڵك-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێكارە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن و لە ڕۆژانی جەژن سەردانی یەكتر مەكەن.

سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، ڕۆژانە بەبەردەوامی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە و ئاماژەی مردن هەیە.

وتیشی”پێویستە هاووڵاتیان ڕێنماییە تەندروستیەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، بەتایبەت لەئێستادا كە مانگی ڕەمەزانە بەریەككەوتن هەیە، ئەگەر بتوانن لە مزگەوتەكان لەبازاڕو شوێنەكانی تر خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی دووربن لەڤایرۆسی كۆرۆنا”.

ئاشكراشیكرد، پێویستە هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژن سەردانی یەكتری نەكەن و لەماڵەكانیاندا بمێننەوە، چونكە وەك نەریتێك كە سەردانی یەكتری دەكەن و ماچ و تەوقە كاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسەكە و ڕێگەیەكی ئاسانە بۆ گواستنەوەی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرتاسەری هەرێم بۆسێ ڕۆژی جەژن ڕاگەیاند.