سەردێر

لەهێرشێكی داعشدا، ژمارەیەك هێزی ئەمنی بوونە قوربانی

خەڵك-

داعش هێرشی كردەسەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق و قوربانی لێكەوتووەتەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی داعش لە سنووری قەزای داقوق لە باشوری پارێزگای كەركوك، پۆلیسێكی هێزەكانی ناوخۆ كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیانكردووەتەسەر گوندی كڵیسەی سەر بەقەزای داقوق و ڕووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ڕوویداوە، لەئەنجامیشدا پۆلیسێك كوژراوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چەكدارانی داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان ناوە ناوە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجام دەدەن و هەندێ جاریش هاووڵاتیانی سڤیلیش دەبنە قوربانی.