سەردێر

ناتۆ لە ئەفغانستان كشایەوە

خەڵك-

هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان دەستیان بە كشانەوە كردووە.

ئاژانسی ئانادۆڵ لە زاری بەرپرسێكی ناتۆوە بڵاویكردەوە، هەرچەندە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە رۆژی ١٤ی نیسان بڕیاریان دا لە ١ی ئایارەوە لە ئەفغانستان بكشێنەوە، بەڵام كشانەوەكە دەستیپێكردووە.

ئاشكراشیكرد، كشانەوەكە بە ڕێكوپێكی و هەماهەنگیی و وریاییەوە ئەنجامدەدرێت.

جەختی لەوەش كردەوە، ئاسایشی سەربازەكانمان لە هەموو قۆناغەكاندا گرنگترین كاری لەپێشینەمان دەبێت و سەرجەم ڕێكارەكان بەمەبەستی پاراستنی سەربازەكانمان دەگرینەبەر.

ڕوونیشیكردەوە، پڕۆسەی كشانەوەكە لە ماوەی چەند مانگێكدا كۆتاییدێت و بە توندیش وەڵامی هەر هێرشێكی تاڵیبان دەدەینەوە كە لە كاتی كشانەوەدا بكرێتەسەر سەربازەكانیان.