سەردێر

“گوشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا لە بەرژەوەندی كوردە”

"گوشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا لە بەرژەوەندی كوردە"

خەڵك-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە دانوستانی كوردی-كوردی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
قەدر جان ئەندامی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا و ئەندامی شاندی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە قامیشلۆ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توركیا هەر بەو شێوەیەی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیكرد بە گێچەڵ نانەوە، دەیەوێت كێشەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر بكات و لەژێر ناوی شەڕی پەكەكە پەرە بە گرفتەكانی ئەو ناوچەیە بدات.
وتیشی”پاش سەردانی دەیڤید برونشتان جێگری نوێنەریی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان و چاوپێكەوتنی لایەنە كوردییەكان هیوایەك هەیە كە بەم زووانە دانووستانی كوردی-كوردی دەست پێبكاتەوە.

سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكان ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی كوردەكاندایە، چونكە كوردیش هاوشێوەی ئەرمەنییەكان لەسەر دەستی توركیا زیانی زۆریان بەركەوتووە.
جەختیلەوەش كردەوە، هەرچی ئەمریكا گوشاری زیاتر بخاتە سەر توركیا لە بەرژەوەندیی كوردەكانە.