سەردێر

لە ڕووداوێكدا، نزیكەی 200هاووڵاتی ئیسرائیلی بوون قوربانی

خەڵك-

بەهۆی داڕمانی پردێك و بینایەك 44 هاووڵاتی ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا.

میدیاانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە, ئەمڕۆ هەینی 30-4-2021 لە ڕێوڕەسمێكی ئایینی جولەكەكان لە ناوچەی میرۆن لە باكووری ڕۆژئاوای جەلیل 44 كەس كوژران.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە زیاتر لە 150 كەس بریندار بوون و ئیسرائیل ڕووداوەكە بە كارەسات ناودەهێنێت.

میدیای ئیسرائیلی ئاشكراشیكرد، لەو بریندارانە زیاتر لە 38 كەسیان مەترسیدارن و لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەكرێت.