سەردێر

هۆشدای دەدرێتە پیاوان لە مەترسی ئەم خواردن و خواردنەوانە

خەڵك-

خواردنی چەور و خواردنەوەی قاوە زیاتر لە سێ كوپ كاریگەری لەسەر بابەتی سێكسی لای پیاوان دروست دەكات.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، یوگنی كولگاوچوك پسپۆڕی و دەرووناسی بواری خۆراك لە ڕوسیا هۆشداری ئەوە دەدات زۆر دووبارە خواردن و خواردنەوەی هەندێك بابەت كاریگەری نەرێنی لەدوای خۆی جێدەهێڵێت و پیاوانیش لە خواردن و خواردنەوەی زۆری هەندێك بابەت ئاگادار دەكاتەوە.
پێش هەموو شتێك دەبێت پیاوان خۆیان بەدوور بگرن لەو خواردن و خواردنەوانەی كە هۆڕمۆنی ستیڕۆیدییە تێدایە، چونكە هۆڕمۆنی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەكانی نێرە و بەرهەمهێنانی تۆوەكان ڕێكدەخات. ئەو هۆرمونەیە حەزی سێكسی لە نێرینەدا و دەجوڵێنێ لە گوندا دروست دەكرێ، هەروەها فرمانی سووتاندی چەوری جەستەشە.
ئاشكرشیكرد، بەرزی ڕێژەی ئەو هۆرمۆنە دەبێتەهۆی لاوازییەكی جەستەیی لە ڕادەبەدەر، هەروەها نێر دوو هۆرمۆنی سەرەكی لە لەشی پێكدێنێ كە پەیوەستن بە گەشەكردنی سێكسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیهایدرۆتێسترۆن).
بەپێی وتەی ئەو پزیشكە زۆر خواردنەوەی قاوە، كحول ئارەزووەكانی سێكسی كەم دەكاتەوە.
ئاشكراشیكرد، خواردنەوەی قاوە زیاتر لە 3 كوپ لە ڕۆژێكدا مەترسی لەسەر پیاوان دروست دەكات و ڕاستەوخۆ كارگەری لەسەر كەمكردنەوەی ئەو هۆڕمۆنە دەكات، هەروەها خواردنەوەی زۆری كحول دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی هۆڕمۆنەكە.
ئاشكراشیكرد، دەبێت پیاوان ئەو خۆراكانەی دەبنەهۆی قەڵەوبوونیان خۆیان بپارێزن.