سەردێر

مەترسییەكانی خواردنەوەی “چا” بە گەرمی ئاشكرا كران

خەڵك-

هۆشداری خواردنەوەی چایی گەرم دەدرێت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات.
ڕۆژنامەی جمهوریەتی توركی بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی 500 كەس لەوانەی كە بە بەردەوامی چای گەرمیان لەسەرووی 65 پلە خواردووەتەوە، تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاتر بووە.
ودات گرال پسپۆڕی كۆچەندامی هەرس ڕایگەباند، هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس شەشەمین هۆكارە بۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە جیهاندا.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون لە ڕۆژهەڵاتی توركیا و چین و قازاقستان و تاجیكستان و ئۆزبەكستان، بەهۆی زۆر خواردنەوەی چا بەشێوەیەكی زۆر گەرم، وایكردووە ڕێژەی شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس زیاتر ببێت.
بەپێی زانیارییەكان، مەترسی تووشبوونی بەم نەخۆشییە ئەوەیە كە كێشانی جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان مەترسییەكان زیاتر دەكات.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكات بەوەی كە ئەگەر پەرداخێك چایی هێندە گەرم بێت و نەتوانێت بە دەستەكانت بیگریت، پێویستە 3 بۆ 4 خولەك چاوەڕوانی بكەیت ئەوكات بیخۆیتەوە، بەو شێوەیە نابێت لە ڕۆژێكدا چوار تاكو پێنج پیاڵە چایی بخۆیتەوە.