سەردێر

لیژنەی باڵای كۆرۆنای هەرێم چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك-

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت و جەختیشی كردوە، نابێت نێرگەلە لە كافتریاكان دابنرێت.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە 12ی كۆتا شەوی مانگی ڕەمەزانەوە تا 12ی شەوی سێیەم شەوی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، دوای جەژنی ڕەمەزان دەرگای خوێندنگە و پەیمانگاكانی پەروەردە دەكرێنەوە.

بڕیاره‌كان

بڕیاره‌كان