سەردێر

مووچەی حەشدی شەعبی زیاد دەكرێت

خەڵك-
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، مووچەی كارمەندان و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە مانگی نیسانەوە زیاد دەكرێت.

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەم مانگەوە مووچەی كارمەندانی حەشدی شەعبی زیاد دەكرێت، بەشێوەیەك مووچە دەبێت بە ملیۆنێك و 415 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لە لێبڕینی مووچەی كارمەندەكانمان دەكات.

فەیاز ئاشكراشی كردووە، سەرۆكایەتی دەستەكە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو كارمەندانە دەكات، كە گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە.