سەردێر

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە گەردوونییەكان و ڕۆژمێری كۆچی سعودیە، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ 30 ڕۆژی تەواوە و 13ی ئایار یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی لە میسر ئاشكرایكرد، ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژە و ڕۆژی چوار شەممە ١٢ی ئایار كۆتا ڕۆژ و درێژترین ڕۆژی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.

هاوكات بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێ دەكات، شەوی 8/9ی ئایار دەبێتە شەوی قەدر و ڕۆژی 13ی ئایار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.