سەردێر

بەهای ئاڵتون و دۆلار بەرزبوونەوە

خەڵك-
بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هندستان و بەشێكی وڵاتان بەهای ئاڵتون ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و هاوكات نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و هۆكارەكەشی ئەوەیە، كە ئەمڕۆ هەینییە و بانكی ناوەندی دۆلاری نەخستۆتە بازاڕەوە.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بەرزبۆتەوە بۆ 148 هەزار و 250 دینار و هەروەها بەهای 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 387 هەزار تمەنی ئێرانییە.

لای خۆشیەوە، دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “ئەمڕۆ نرخی ئاڵتون بەرزبۆتەوە و بەهای یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1777 دۆلار و نرخی یەك لیرە بە 380 دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 425 هەزار و عەیارە 21 بە 372 هەزار و عەیارە 18 بە 319 هەزار دینارە.