سەردێر

باران بارین لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، تاوە باران و هەورەتریشقە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با جێگیر دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، سبەینێ‌ شەممە ئاسمانی هەرێم لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوە باران و هەورەتریشقە زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان.

May be an image of textMay be an image of textMay be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and text