سەردێر

كێشەی سەرقەباخی ڕادێتەر چیە و كەی دەبێت بگۆڕدرێت؟

خەڵك-
سەرقەباخی ڕادێتەر كاری كردنەوە و تەنفیزە لەنێوان ڕادێتەر و دەبەی زیادەی ئاوی ڕادێتەر لەكاتێكدا بزووێنەر فشارێكی زۆری لەسەرە و گەرم ئەبێت.

دانا حامید، شارەزای میكانیك دەڵێت: “كاتێك بزووێنەر فشاری لەسەرە و گەرم دەبێت، شلەی ناو بزووێنەر و ڕادێتەر كشانێكی فیزیای بەسەردا دێت، واتە پەستان زۆر دەبێت، بۆیە سەرقەباخی ڕادێتەر وەلفێكی تێدایە لەڕێگەی ڤاكیۆم یان هێز كاردەكات هەڵدەستێ بەكردنەوە و ناردنی بەشێك لە شلەی ڕادێتەر بۆ ناو دەبەی تەنفیز لەكاتی وەستان و سارد بوونەوەی بزووێنەردا ئەو شلەیە وەردەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەری ڕادێتەر پێویستی بەگۆڕینە دوای خراپ بوونی، بۆیە بۆ ئەوەی بزانین خراپ بووە و وەك پێویست كاری خۆی ناكات دەبێت سەیری ئەوە بكەین، كە لەكاتی گەرم بوونی بزووێنەر ئەبێت شلەی ناو دەبەی تەنفیز سەركەوێت و لەكاتی ساردبوونەوەیدا ئەبێت داببەزێت.

ڕوونیشی كردەوە، هەر بزووێنەرێك لەهەفتەیەكدا پرداخێك ئاو یان زیاتر كەم بكات هیچ سروشتی نیە و دیارە كێشەیەك هەیە ، بەڵام مەرج نیە سەری ئەم ڕادێتەرە بێت، بەڵام یەكەم شوێنە پێویستی بە پشكنینە.

دەشڵێت: “تایبەت بە ئۆتۆمبێلی یابانی تۆیۆتا لەناو شار و ڕۆیشتنی ئاسایی هەستی پێناكەی كاتێك ئەزانی لەڕێگەی دوور یان موعەدەل زەرەرت لێ ئەدات و ئەبێتە هۆی سووتانی گاسكێت یان جام بوونی مەكینە و لەحیم بوونی پستۆنەكان بەسلندرەوە”.

ئەو شارەزایەی بواری میكانیك ڕێنمایی شۆفێران دەكات، “لەكاتی كڕینی ئەم سەری ڕادێتەرە هەمان ژمارەی خۆی بكڕەوە نەزیاتر و نەكەمتر”.