سەردێر

عێراق لیستی دامەزرێنراوانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ هەزاران کەس لە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی زانکۆکانی عێراق و دەرەوەی عێراق بە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانیشەوە دەرکرد.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە فەرمانێكدا ناوی سەرجەم دامەزرێنراوان لە دەرچووانی بەشەکانی پەیوەندیدار بە پیشە تەندروستی و پزیشکییەکان ئاشکراکرد، كە هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

بەپێی نووسراوەكە، ئەو کەسانەی فەرمانی دامەزراندنییان بۆ دەرچووە لە دەرچووانی “کۆلێژە تەکنیکییە پزیشکی و تەندروستییەکانن، هەروەها دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پەرستاری و کۆلێژە پزیشکییەکان و دەرچووانی پەیمانگە پزیشکی و تەکنیکییەکان”.

تەندروستی عێراق ئاشكراشی كردووە، ئەوانەی دامەزرێنراون لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یان لەدەرەوەی عێراق لە ساڵانی 2018/ 2019 خوێندنیان تەواو کردووە.

دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتوانی دەرەوەی هەرێم

دەرچووانی پەیمانگە و ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان

بڕیاری ژمارە 112 (1)، دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان