سەردێر

فراكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعشی لە هەرێم بەبەشداری تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەكانی داعش (یونیتاد) ڕاگەیاند و داواشدەكات ، بەزووترین كات بخرێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەكەی كە چوارچێوەیەكی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆكاریكیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێك لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

ڕاگەیێنراوێك لە وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعشی لە هەرێمی كوردستان بە بەشداری تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەكانی داعش(یونیتاد) پەسەند كرد، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەكەین، كە بەزووترین كات بكەوێتە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.
ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەكەی كە چوارچێوەیەكی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆكاریكیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێك لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
ئەم یاسایە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە بە كۆكردنەوەی كۆمەك و پاڵپشتی دارایی
٠، هاوكاری قوربانییان بن.
ئەم پڕۆژە كە بەشێكە لەئاوات وخواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراكسیۆنەكانە كە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێكەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان
۲۹/٤/۲٠۲۱

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان