سەردێر

عیراق، قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق و شانەی قەیرانی تایبەت بە دۆسێی كۆرۆنا لە پەرلەمان، ئاماژە بە خواستی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی دەكات لە وڵات، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) بڵاویكردەوە”وەزارەتی تەندروستی سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی بۆ ماوەی دوو هەفتە تاوتوێ‌ دەكات و ئەو ماوەیەش ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دەگرێتەوە”.
هەر لەو بارەیەوە، غایب عمێری، ئەندامی شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق، پێشبینی كردووە قەدەغەكردنی هاتووچۆی گشتی لەماوەی جەژندا بسەپێنرێت كە بە وتەی ئەو”سوككردنی ڕێكارەكانی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، وابەستەی ڕێژی تووشبوون و پابەندبوون دەبێت بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی”.

عمێری دەڵێت”بڕیارەكە بەپێی پەرەسەندنەكان دەدردەكرێت، هەموو ڕێگەچارەكانیش لەبەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی كراوە دەبێت، بەپێی دەرهاویشتەكانی ئێستا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان و حاڵەتە خراپەكان”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی شانەی قەیران، ئاماژەی بە ڕاسپاردەكانی، ڕگرتنی خوێندن لە خوێندنگە و پەیمانگە و كۆلێژەكان و كردنیان بە ئەلیكترۆنی، و ڕێگرتن لە سەفەركردن بۆ هیندستان لە سەرەتای مانگی داهاتوو و تا كاتێكی نادیار كرد، بەهۆی تۆماركردنی ژمارەیەكی زۆر لە تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.