سەردێر

پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر هاوپەیمانییەك پێكدەهێنێت

خەڵك-
پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستپێكردنی وتوێژ و گفتووگۆكانی لەبارەی بەستنی هاوپەیمانییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژە بە ڕەوانەكردنی شاندێك دەكات بۆ بەغدا.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای سەردانەكەی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بۆ بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”لەئێستادا شاندێكی پارتی لە بەغدایە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی هەڵبژاردنی داهاتوو و هاوپەیمانییە سیاسییەكان لەگەڵ لایەنە عیراقییەكانی تر”.

بە وتەی مەحمود محەمەد:”پارتی دیموكراتی كوردستان بابەتی گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی كەركوك و نەینەوا و شنگال و مەخوریش تاوتوێ‌ دەكات، بەڵام تائێستا كاروبارەكان یەكلایی نەكراونەتەوە”.

سەبارەت بە بەستنی هاوپەیمانیش لەگەڵ سائیرون كە لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە سیاسەتەكانی ئاراستە دەكرێت، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی:”قسەمان لەگەڵ سائیرون كردووە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێكەوتنێكی فەرمی نییە”.