سەردێر

بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیماناندا تەقییەوە و شەش كەس برینداربوون

خەڵك-
بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەی سەقلاویەی باشووری عیراق، بە كاروانێكی بارهەڵگرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە شەش كەس برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، شەش كەس لە هێزە ئەمنییەكانی عیراق برینداربوون كە ئەركی پاراستنی ئەو كاروانە لۆجستیانەیان خراوەتە ئەستۆ لەدوای زیادبوونی هێرش و پەلامارەكان”.

لەم ماوەیەی دواییدا، هێرش و پەلامارەكان بۆسەر كاروانی بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە كۆمەكی لۆجستی بۆ ئەو هێزانە دەگوازنەوە، زیادیان كردووە، ئەمەش لەلایەن ئەو هێزانەوە بە كردەی تیرۆریستی پۆلێن دەكرێن، هەر ئەمەش وایكرد داوا لە حكومەتی عیراقی بكرێت، ئەركی پاراستی ئەو كاروانانە لەئەستۆ بگرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانە بكات كە ئەو كارانە ئەنجام دەدەن.