سەردێر

كەجەكە؛ لە سێ ڕۆژدا توركیا سێ جار چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان بەكارهێناوە

خەڵك
هێزەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دەوڵەتی توركیا سێ جار چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان بەكارهێناوە ، دەشڵێت،”بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیاوە ٧٦ گوند، لەناوچەكانی ئامێدی بێبەشبوون لە كارەبا”.

زاگرۆس هیوا ، وتەبێژی هێزەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ڕاگەیاندوە، كە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، دەوڵەتی توركیا سێ جار چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان لە ‌ناوچەكانی ئامێدیی و مام ڕەش و ئاڤاشین بەكارهێناوە بەكارهێناوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیاوە ٧٦ گوند، لەناوچەكانی ئامێدی بێبەشبوون لە كارەبا و زۆربەی ناوچە دارستانەكان زیانیان پێگەیشتوە .

ئاشكراشیكردووە، كە گەریلاكانیان زیانێكی ئەوتۆیان پێنەگەشتووە، بەڵام زیاتر لە ٣٨ سەربازی توركیا كوژراون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان