سەردێر

عادل عوسمان: توركیا دەیەوێت هەرێم بخاتە سەر نەخشەی دەوڵەتی عوسمانی

سلێمانی – نزار جەزا

عادل عوسمان، چاودێری سیاسیلەم چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (خەڵک) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت باشووری کوردستان بخاتە سەر نەخشەی نوێی دەوڵەتی عوسمانی.

شەوی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر پەکەکە لەناوچەکانیزاپ، مەتینا و ئاڤاشینی لەخاکی لەباشووری کوردستان دەستپێکرد.

لەوبارەیەوە عادل عوسمان چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، ئەمجارەش هاوشێوەی جارەکانی دیکە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەشکێت.

وتیشی: شەڕی تورکیا بەتەنها لەگەڵ پەکەکە نییە، بەڵکو لەگەڵ هەموو کوردە، بەجۆرێک تورکیا بەتەنها لەباشوور شەڕناکات، بەڵکو لەچەندان شوێنی دیکەش شەڕی دژ بەکورد دەکات.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پەکەکە هێزێکەڕێگری لە سیاسەتی داگیرکاری تورکیا دەکات.

دەشڵێت: هیچ هێزێک ناتوانێت بەتەنها بەناوی گەلی کوردەوە قسە بکات.

وتیشی:لەئاستی نێودەوڵەتی تورکیا لەشکستدایە.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە: