سەردێر

زیانی گرتنەوەی زێی بچووك ئەمساڵ كارەساتبار دەبێت

گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەڕووی مرۆیی و كشتوكاڵی و ژینگەییەوە مەترسی دروستدەكات

خەڵك
وڵاتی ئێران ساڵانە ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە كە سەرچاوەی سەرەكی ئاوی دووكانە و بۆ ئەمساڵ مەترسییەكان زیاترن بەهۆی هەبوونی وشكەساڵی لەهەرێمی كوردستان ، قائیمقامی قەزای پشدەریش مەترسییەكان دەخاتەڕوو.

بەكر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەر ، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە سنوورەكە 432 ملم بووە لە كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو لە 700 ملم كەمتر نەبوو ئەمەش مەترسی دروستدەكات.

راشیگەیاند، گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەسەر سێ‌ ئاستی مرۆیی و كشتووكاڵی و ژینگەیی ئاستەنگ دروستدەكات پێشبینی دەكەم لەسەر ئاستی مرۆیی ئەوەندە كەم ببێتەوە، پڕۆژەكە نەتوانێت ئاوێكی سەلامەت بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دابین بكات هیوادارم بەو ڕدەیە ئاوەكە كەم نەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی كشتوكاڵیش گرفت بۆ سەرجەم پڕۆژەكان دروست دەكات و جوتیاران ناتوانن بەپێی پێویست كاروبارەكانیان بەرەوپێش ببەن و لەڕووی داراییەوە زیانێكی زۆریان پێدەگات كە ناچار دەبن بیر هەڵبكەنن بۆ ئاودانی كێڵگە كشتوكاڵییەكانیان.

“پڕۆژەی ماسی زیانی پێدەگات”

قائیمقامی پشدەر ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر ئاستی ژینگەیش ژمارەیەكی زۆری ماسی و بۆق و چەند زیندەوەرێكی دیكە لەناودەچن و زیانێكی زۆر بە پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسی دەگات بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ ساڵێكی سەخت بێت.

دەشڵێت: دوو پڕۆژەی دیكەمان هەیە كە یەكێكیان لە هەڵشۆوە دێت و ئەوەی دیكەش لە گوندی داودیەوە دێت كە ئەم دووپڕۆژەیە بەس نییە بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاوی لە تەواوی قەڵادزێدا و دەبێت بیر لەوە یكەینەوە بیرەكان بخەینەوە گەڕ.

No description available.

No description available.

No description available.